ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق، گرنگترین بڕگه هه‌مواركراوه‌كان ئاشكرا ده‌كات. له راپۆرتێكى رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بیش ئاشكرا ده‌كرێت كه پێشنیارى ئه‌وه كراوه به‌ڕێوه‌چوونى راپرسى له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكرێت.
عادل لامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى عێراق له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى كه به “واع” ناسراوه گرنگترین بڕگه ئاشكرا ده‌كات كه له ده‌ستوورى عێراق هه‌موار كراوه‌ته‌وه.
لامى له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، بڕگه‌ى پێناسه‌كردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت نه‌ماوه و هه‌مواركراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى لامى چیتر دواى هه‌ڵبژاردن گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ئه‌و فراكسیۆنه نییه، كه له ناو په‌رله‌مان هاوپه‌یمانى دروست ده‌كات، تا ئه‌ركى پێكهێنانى حكوومه‌تى پێ بدرێت، به‌ڵكو ئه‌و فراكسیۆنه ده‌بێت كه زۆرترین ده‌نگى له هه‌ڵبژاردن هێناوه.
ئه‌ندامى لیژنه‌كه باسى له‌وه كردووه، ئه‌م بڕگه‌یه‌ى ده‌ستوورى عێراق پێشتر له لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى لێكدانه‌وه‌ى بۆ كراوه و زۆرجاریش له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو كێشه‌ى له‌به‌ر ده‌م پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ دروست كردووه و ته‌نانه‌ت پێكهێنانى حكوومه‌تى دواخستووه.
بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنى 2018 له 12 ى ئایار “مانگى پێنج” به‌ڕێوه‌چوو، كه‌چى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له كۆتایى تشرینى یه‌كه‌م “مانگى ده” راگه‌یه‌نرا.
له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌وه ئاشكرا كراوه، كه ده‌بێت دواى ته‌واوبوونى هه‌مواركردنه‌وه‌ى ده‌ستوور بخرێته راپرسییه‌وه، ته‌نانه‌ت پێشنیارى ئه‌وه هه‌یه، راپرسییه‌كه له هه‌مان رۆژى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بێت.
به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى ده‌ڵێن ده‌بێت ئه‌مساڵ راپرسییه‌كه بكرێت، به‌ر له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، چونكه مانه‌وه‌ى ده‌ستوور به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا دووباره كۆسپ بۆ ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو دروست ده‌كات.