دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یرووت، هه‌ندێك له به‌رپرس و په‌رله‌مانتارانى عێراق هۆشدارى ده‌ده‌ن، له‌وه‌ى سیناریۆى به‌یرووت له عێراق دووباره ببێته‌وه.
رۆژى چوارى ئه‌م مانگه “ئاب” ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌نده‌رى به‌یرووت روویدا و له ئه‌نجامدا زیانێكى گه‌وره‌ى گیانى و مادى به‌ر شاره‌كه كه‌وت، به‌شێوه‌یه‌ك به گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت.
ئه‌مڕۆ چه‌ندان به‌رپرس و لایه‌نى سیاسى له عێراق هۆشدارییان داوه، له‌وه‌ى مه‌ترسى هه‌یه كاره‌ساتى به‌یرووت له عێراق دووباره ببێته‌وه.
هۆشدارییه‌كه له دوو رووى سیاسى و لۆجیستى سه‌رچاوه ده‌گرێت، له‌ڕووى لۆجیستییه‌وه به‌رپرسانى ده‌روازه سنوورییه‌كان له به‌سڕه ئاشكرایان كردووه، به رێنمایى مسته‌فا كازمى هه‌وڵ ده‌ده‌ن له كۆگاكان به وریاییه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كان مامه‌ڵه بكه‌ن، نه‌وه‌ك ماده‌یه‌كى تێدا بێت كه شیاوى ته‌قینه‌وه بێت.
له‌ڕووى سیاسییه‌شه‌وه هاوپه‌یمانى سائیروون كه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌كرێت، هۆشداریى داوه نه‌وه‌ك به سیناریۆ ئه‌م كاره له عێراق دووباره بكرێته‌وه.
جیا له سائیرون، په‌رله‌مانتارێكى تریش به‌ناوى ریاز ته‌میمى كه به‌یاننامه‌كه‌ى له ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، ناڕاسته‌وخۆ گومان له رووداوى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یرووت ده‌كات و به سیاسى ده‌زانێ و دواتریش ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بارودۆخى عێراق به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا بێت ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له به‌یرووت خراپتر به‌سه‌ر به‌غدا بێت.