رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، كازمى له‌ماوه‌ى رابردوودا سێ رووداوى كردووه‌ته هه‌لێك بۆ پێشكه‌شكردنى نموونه‌یه‌كى به‌پرسیارێتى كه عێراقییه‌كان له‌م جۆره به‌رپرسه رانه‌هاتوون.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب له راپۆرتێكدا باس له كه‌سایه‌تى مسته‌فا كازمى ده‌كات و ده‌ڵێ به خێرایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ده‌كات.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، “كازمى به هێمنى و جێگیریى كار بۆ سه‌پاندنى یاسا ده‌كات له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، به‌مه‌یش نموونه‌یه‌كى دژه باو له ساده‌یى و خێرا وه‌ڵامدانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات”.
راپۆرته‌كه نموونه‌ى سێ رووداو ده‌هێنێته‌وه كه له عێراق روویان داوه، كازمى له میانه‌ى ئه‌و رووداوانه توانیویه‌تى تواناى خۆى له به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێرا نیشان بدات.
یه‌كه‌میان كوشتنى خۆپێشانده‌ران بوو له گۆڕه‌پانى ته‌حریر، كه زوو كازمى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى پێكهێنا و كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك تۆمه‌تبارانى ئاشكرا كرد.
رووداوى دووه‌م ئه‌شكه‌نجه‌دانى مێرمنداڵێك بوو، كه به ڤیدیۆ وێنه‌ى گیرا بوو، كازمى بۆ ئه‌م رووداوه‌یش خێرا هاته‌ده‌نگ و تۆمه‌تبارانى ئاشكرا كرد و پێشوازیشى له قوربانییه‌كه كرد.
رووداوى سێیه‌م ئه‌و كاته بوو كه كه‌سێكى نزیكى وه‌زیرى گواستنه‌وه فڕۆكه‌ى گه‌شتێكى به‌یرووتى راگرت بوو، كازمى كۆمه‌ڵێك بڕیارى له دژى وه‌زیرى گواستنه‌وه ده‌ركرد.
رۆژنامه‌كه له كۆتایى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، چاودێرانى سیاسى پێیانوایه كازمى پێویستى به پاڵپشتییه‌كى فراوانى جه‌ماوه‌رى هه‌یه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه كه ده‌وڵه‌تى عێراقیان په‌كخستووه.
دواتریش ده‌ڵێ، ناكرێت ئه‌و سێ رووداوه له جێبه‌ندى لاوازیى ده‌وڵه‌ت له‌سه‌رده‌مى عادل عه‌بدولمه‌هدى جیا بكه‌ینه‌وه، كه به ته‌واوى به‌ده‌ست میلیشیاكانه‌وه بوو.