بەهار مەحمود: دەبێ قوربانی بدەین

0

شلێر سەعید

ئەندامێکی پەرلەمان دەڵێت، باشترین بژاردە بۆ هەرێم رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، بۆئەم مەبەستەش دەبێ قوربانی بدەین.

تا ئێستا شاندی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، چەند كۆبوونەوەیەكی ئەنجام داوە، بەڵام نەگەیشتوونە رێککەوتنی کۆتایی.

لە لێدوانێكی تایبەت، سەبارەت بە  ڕێكکەوتنی بەغداو هەرێم، بەهار مەحمود لە فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان و لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەنوچەی ڕاگەیاند: هەرچەندە بەغدا  لە بارودۆخێكی خراپی ئابوری دایە ، بەڵام ئەوان دەوڵەتن دەتوانن زۆر شت بكەن، کە هەرێمی كوردستان پێیناكرێت،  بۆیە هەرێم جگە لە  ڕێككەوتن هیچ بژاردەیەكی دیكەی نییە.

بەهار مەحمود،  پێیوایە،  پێویستە هەرێمی كوردستان و بەغدا ڕێك بكەون ، چونكە هەرێم بوعدێكی ستراتیژی هەیە، بەڵام دەشبێت ئەو داواكاریانە جێ بەجێ بكات كە بەغدا لێی داوادەكات،  چونكە ڕێكکەوتن باشترین  بژاردەیە بۆ ئێمە.

بەهار مەحمود جەخت دەکاتەوە، کە بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ بەغا، دەبێ هەرێم قوربانی بدات “ئێمە نوێنەرانی كورد داوامان كردووە، هەرێمی كوردستان پابەند بێت بەوخاڵانەی لێ داوادەكرێت ونیەت پاكی پشان بدات.بەشێك لەونەوتەی كە داوای دەكەن ڕادەستی بكەن، چونكە كوتلەكان لایەنە عەرەبەكان ئەوەیان كردوە بەخاڵ لەسەر هەرێم”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com