نوچەنێت
ڕەنگە کەم کەس ئەمەی بۆ پرسیار بێت، کە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە پانتایی سیاسی عێراق چ گۆڕانکارییەکی بە دواوە دێ؟هەر چۆنێک بێت هەر ئەو حزب، لایەن وقەوارە سیاسیانەی کە لە گۆڕەپانەک چالاکن، ئەکتەرەکانی ئەم گۆڕەپانەن، وەک هەمیشە بە بەرنامە وگوتار و ئەجێندای سیاسی خۆیانەوە دێنە ناو کایەی هەڵبژاردنەکە.
لێرەدا پرسیارێکی دیکە دێتە ئاراوە، دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی دیاری کرد، ڕوانگەکان سەبارەت بەم هەڵبژاردنە کامانەن؟ لایەنەکانی ناوخۆ چۆن لەم هەڵبژاردنە دەڕوانن؟
هەر چۆنێک بێت ئەوەی کە تا ئێستا دیار کەتووە، کەسایەتی و سیاسیەکان و هەروەها لایەنەکان لەبارەی ئەم هەڵبژاردنە سێ ڕوانگەیان هەیە. بەشێکیان پشتیوانی لێ دەکەن، بەشێکیان دژی وەستاونەتەوە و بەشێکی دیکەش هەڵوێستی ناڕونیان هەیە.
ئەو ڕەوت و لایەنانەی کە پشتیوانی لە بڕیارەکەی کازمی دەکەن، خودی بڕیارەکە دەگەڕێننەوە بۆ خواست و ویستی مەرجەعییەتی باڵای شیعە و پێیان وایە کە هەڵقوڵاوی ویست و ئیرادەی خەڵکی عێراقە.
خەڵکێک کە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بۆ ماوەی پێنج مانگی بەردەوام، بە تووڕەیی هاتنە سەر شەقام و هەڵبژاردنی پیشوەختەیان کرد، بە یەکێک لە داوا سەرەکیەکانی خۆیان، لەم گۆشەنیگاوە ئەم ڕەوتانە پێشوازییان لە دیاریکردنی هەڵبژاردنی پیشوەختە کردووە.هاوپەیمانی فەتح بە سەرکردایەتی هادی عامری، هاوپەیمانی عراقیون بە سەرۆکایەتی عەمار حەکیم، هەروەها ژمارەیەک حزبی ئیسلامی وسوننە لەوانە برایانی نوجەیفی واتە ئوسامە و اثیل پشتیوانییان لەم بڕیارەی کازمی کردووە.
بەڵام هەندێک لایەن و ڕەوتی سیاسی دژایەتی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەکەن کە محەمەمد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان ڕابەرایەتیان دەکات.حەلبوسی دەڵێت: ئەگەر بڕیار لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت، دەبێ زۆر زووتر لە وادەیەی کە کازمی دیاری کردووە، بەرێوە بچێت.
سەرۆکی پەرلەمان پێیوایە، کەم کردنەوەی ماوەی خولی پەرلەمان ناحەقییە بەرامبەر بەم دەزگایە .ڕەنگە حەلببوسی بیەوێ بەم ئەجێندایە بێتە ناو کایەی سیاسی بەربڵاوترەوە. حەلبنوسی لە مێژە ئامادەکاری بۆ دەکات و ترسی ئەوەشی هەیە کە لە گەرمەی ئەم یاریە وەلابنرێت یان بکەوێتە پەراوێزەوە. ڕەنگە ئەمە هۆکارێک بێت بۆ نیازی حەلبوسی.
بۆ وەبیرهێنانەوە، لە ئێستادا ڕکەبەرایەتییەکی توند لە نێوان لایەنە سوننەکان دەستی پێکردووە.لە لایەک گروپەکانی سوننەی مەیلەو ئیخوانەکان لەوانەی سەلیم جبوری، ئۆسامە نوجەیفی، ئەیاد سامەڕایی و مەحمود مەشهەدانی و لە لایەکی دیکەشەوە حاجم حسەنی ومحەممەد حەلبوسی.لەم نێوەدا حەلبوسی لە هەوڵدایە پشتیوانی ئەمریکا، سعودیە، ئیمارات و تەنانەت ئێران وەدەست بێنی.ئەم جۆرە لە ڕکەبەرایەتی ڕەنگە هەواڵبەندیەکانی شیعە و کوردیش بخاتە ژێر کاریگەری خۆیەوە.
بەڵام ئەو کەسایەتی و لایەنانەی کە هەڵوێستی ناڕونیان هەیە کامانەن؟ لە ڕیزی ئەم کەسانە دەکرێ ئاماژ ەبە ناوی کەسانی وەک نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی سائیرون بکرێت کە موقتەدا سەدر ڕابەرایەتی دەکات.
لە لایەک پێشوازییان لە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە کردووە، لە لایەکی تریشەوە دەڵێن: هەڵبژاردنەکە نایساییە. ئارگیۆمێنتیشیان بۆ ئەم دژایەتیە ئەوەیە کە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە دەسەڵاتی خودی پەرلەمانە نەک سەرۆکوەزیران.ئ ەم دوو رەوتە بەر لە هەموو شتێک بیر لە بەرژەوەندی خۆیان دەکەنەوە، بەڵام هاوکات هەڵوێست و بەیانی ناڕوونیان هەیە.بە تایبەت کە خودی سەدر هیچ هەڵوێستێکی نییە و تەنها بە ڕێگەی ئەندامانی ڕەوتەکە یان نوێنەرانی سەدر لە پەرلەمان جاروبار لە سەر پرسە سیاسیەکان هەڵوێستە دەکەن.
بەڵام بۆ هەڵبژاردنی پیشوەختە؟
سەرچاوەکانی نزیک لە مستەفا کازمی پێیان وایە، کە ئەم بڕیارەی کازمی بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەگەرێتەوە بۆ ملکەچبوونی بە ویستی خۆپیشاندەران وەک داوایەکی سەرەکی.
سەرچاوەکانی دیکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەر لەم بڕیارەی کازمی، هەندێک لە حزبە چەکدارەکان بەرە بەرە بە ڕوانینێکی پۆپۆلیستی خۆیان لە خۆپیشاندەران نزیک کردبووەوە. بەم ئاراستەیەش لەو هەوڵی ئامادەکردنی پلانێک بوون تاکو لە ئەنجامی فشارەکانیان کازمی، ناچار بکەن دەست لەکارکێشانەوەی خۆی ڕابگەیەنێت، بەڵام کازمی دەستی ئەم رەوتەی خوێندەوە وبەم بڕیارەی تووشی شۆکی کردن.
عەلی بەدیری، ئەندامی هاوپەیمانی عراقیون دانی بەوەداناوە، کە کازمی داواکاری خۆپیشاندەرانی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش بەربەستیشە لە سەر رێی ئە وحزبانەی کە بە ناو سیاسین بەڵام بە کردەوە میلیشایین.
لیث شبر، شرۆڤەکاری سیاسی ڕای وایە لە دیدی کازمییەوە، ئەوحزبانەی کە باڵی سەربازییان هەیە مەترسی جددین بۆ سەر هەڵبژاردنەکە، هەر بۆیە دەبێ دوای هەڵبژاردن ئەم لایەنانە بە شێوەی فەرمی و لە رێگەی یاساوە کۆنتڕۆڵ بکرێن.
ایهم رشاد، یەکێک لە رێبەرانی خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر بۆچوونێکی سەرنجڕاکێشی هەیە، ئەو دەڵێت: دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پیشوەختە، سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کازمی و خۆپیشاندەران، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە کە دەبی یاسای هەڵبژاردن بگۆڕدرێ بە جۆرێک کە رێگای بەشداری بە حزبە چەکدارەکان نەدات بێنە ناو کایەی سیاسی عێراقەوە.
هەر چۆنێک بێت هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، چارەنوس سازە و دەکری مۆری تەئید لە سەر چالاکی هەندێک لایەن بدات و بەرگی بەختی هەندێک لایەنیش بسووتێنێ و رێگەی چالاکی سیاسییان لی بگرێت.
سەرچاوە:
ماڵپەرەكانی ئێران
فرا رو
قطرە
خبر آنلاین