نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، واشنتۆن هەفتەی داهاتوو گەلاڵەی درێژکردنەوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران ڕادەستی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، دەکات.
مایک پۆمپیۆ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ئێران لە ناردنی چەک بۆ میلیشیا حوسییەکان لە یەمەن بەردەوامە و واشنتۆن هەفتەی داهاتوو ڕەشنووسی بڕیاری درێژکردنەوەی گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران دەداتە ئەنجومەنی ئاسایش.
لە گەڵ ئەم پەیامە هەڕەشە ئامێزەی پۆمپیۆ، برایان هوک، بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، پەیامێکی ئاراستەی ئێران کردووە و جەختی کردۆتەوە کە دەرگای دانوستان و دیالۆگ بە رووی ئێراندا کراوەیە.
هوک هەروەها دەڵێت: لە گەڵ ئەوەی کە واشنتن ئامادەی گفتوگۆیە لە گەڵ ئێران، تاران لە سەر سیاسەت و دەرگای داخراوە پیداگری دەکاتەوە.
چاودێرانی سیاسی پێشبینی دەکەن، ئەم ڕەشنوسەی واشنتۆن کە بۆ سزادانی زیاتری ئێران ئامادە کراوە لە لایەن وڵاتانی ڕوسیا و چینەوە ڤیتۆ بکرێت.
گەمارۆکانی چەک بۆ سەر ئێران، مانگی یەکەمی پاییز کۆتایی دێت و ئەمریکا لە هەوڵی گوشاری زیاترە بۆ سەر ئێران و جەخت دەکاتەوە، کە ئەم گەمارۆیانە نابێ کۆتایی پێ بێت.