نوچەنێت
تێکۆشەر و سیاسەتوانی دێرینی کوردستانی رۆژهەڵات، جەلیل گادانی کۆچێدواییکرد.
دهفتهری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدک)، لە راگەیێندراوێکدا، دەڵێت: جەلیل گادانی ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان، لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، بەڵام ئهمڕۆ بههۆی تێكچوونی باری تهندروستی، گیانی لهدهستدا.
جەلیل گادانی، لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا بووەتە پێشمەرگە و هاتۆتە ریزی حزبی دیموکرات. بەکالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسیدا هەبوو. لە ناو حزبی دیموکراتدا لە پۆستی جیاجیادا کاریکردووە. لە سەردەمی محەمەد رەزا شا، ماوەی ١٣ ساڵ لە زینداندا بووە، ھەر لە زیندان سێ زمانی دیكە فێربووە و چەند كتێبێكی وەرگێڕاوە.