ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆوە

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە هەر کەسێک پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستن نەبێت سزادەدرێت.

لە راگەیێةدراوەکەدا هاتووە: پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (٤٦)ی تایبەت بە ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، لەمەودوا هەر شوفێرێکی ئۆتۆمبێل بەهەمو جۆرەکانیەوە (کرێ،تایبەت و بارهەڵگر) لەکاتی هەبونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شوفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی دەمامک، بە پێچەوانەوە بڕی (٥٠) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر حاڵەتێك شۆفێری ئۆتۆمبێل وەك پێبژاردن دەدات.

هەروەها داوا لە شوفێرەکان دەکەن: لە پێناوی سەلامەتی خۆیان، سەرنشین و پاراستنی تەندروستی دەڤەرەکە و بۆ ئەوەی لە سەرپێچی و پێبژاردن پارێزراو بن، پابەندبن بە ڕێنماییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com