کۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە هەڵوێستی خۆی خستەڕوو

0

شلێر سەعید 

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ئێمە ناتوانین بڵێن هەڵبژاردن دەكرێت یان ناكرێت، چونكە نازانین چ ڕوودەدات، بەڵام هەركات ڕێكارە یاساییەكان تەواو بوون، ئەوە ئێمە كاری خۆمان دواناخەین.

 بەهەبونی كۆمەڵێك بەربەست و ئاستەنگی و لە بارودۆخێكی ناهەمواری وڵات و بوونی كێشەی سیاسی و وئابوری و تەندروستی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی، 6ـی حوزەیرانی 2021-ی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردووە،

  محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش داوای کرد، كاتی هەڵبژاردنەكە بخرێتە پێشتر و بەر لەوەش پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، جمانە غەلای، گوتەبێژی كۆمسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوچەی ڕاگەیاند: ئێمە دەتوانین كارەكانی هەڵبژاردن ئەنجامدبدەین لەكاتی خۆی وەك سەرۆك وەزیران مستەفا كازمی دیاری كردوە 6ی6ی2021 ، لەكاتێك دا ئاستەنگەكانی دێتە پێش هەڵبژاردن رٍێگاچارەی بۆ بدۆزرێتەوە.

گوتیشی، لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی كۆمسیاران،  ئاستەنگەكانی، كە ڕووبەڕووی ئێمە دەبنەوە خستەڕوو، لەوانە ئەو یاسایانەی پەیوەندیان هەیە بە هەڵبژاردنەكان و بودجەی هەڵبژاردن، چونكە بە دڵنیایەوە ئەو بابەتە پێویستی بە پارەیە و هەمواركردنەوەی یاسای دادگای ئیتحادی، چونكە ئەوان ڕەزامەندی دەدەن لەسەر ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن.

جومانە  ئاماژەی بەوەشكرد، كە كۆمسیۆن پلانی خۆی داڕشتوە بۆ ماوەی شەش مانگی داهاتوو.

سەبارەت بەوەی ئایا هەڵبژاردن دەكرێت یان نا، جومانە گوتی، ئێمە ناتوانین بڵێن هەڵبژاردن دەكرێت یان ناكرێت، چونكە نازانین چ ڕوودەدات، بەڵام هەركات ڕێكارە یاساییەكان تەواو بوون، ئەوە ئێمە كاری خۆمان دواناخەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com