هەڵبژاردنی پێشوەختە دوادەخرێ

0

نوچە-شەفەق نیوز

هاوپەیمانی عراقیون, کە لە لایەن عەمار حەکیمەوە سەرکردایەتی دەکرێت دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخەتە لە وادەی دیاریکراو مومکین نییە.

اسعد المرشدی، ئەندامی هاوپەیمانی عراقیون لەم بارەوە دەڵێت: بە هۆکاری سیاسی، ئەمنی و دارایی پێناجێت هەڵبژاردنی پیشوختە، کە سەرۆک وەزیرانی عێراقی وادەی داوە، لە کاتی دیاریکراو بەڕێوەبچێت.

المرشدی دەشڵێت، بەربەستێکی سەر رێگای سەرۆکوەزیران، کۆنترۆڵکردنی زیاتر لە ١٥٠ هەزار میلیشا و چەکداری سەر بە حزب و لایەنەکانی عێراقە.

بە گوتەی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی عراقیون، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبێ پیشتر هەڵبوەشێتەوە، لە کاتێکدا بێ بوونی کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆ مومکین نییە عێراق بتوانێ هەڵبژاردنی سەرکەوتوو ئەنجام بدات.

لە بارەی هۆکار و بەربەستەکانی دیکەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پیشوەختە، المرشدی پێی وایە، کە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و ئامادەنەبوونی قوتابخانەکان وەک ناوەندەکانی دەنگدان، کاتی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە دوادەخات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com