شلێر سەعید
وتەبێژی شارەوانی زەوی شارەوانی كڕین وفرۆشتنی پێوەناكرێت ، و هەرهاوڵاتیەك ولەهەرشێوێنەك بینی ئەوكەسانە كرێن وفرۆشتن دەكەن بەزەوی حكومەت بابەزوترین كات پەیوەندی بەشارەوانی بكات بۆئەوەی لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ بكەین .
زۆر دەبیستین كەسێك كەسێكی لەدەستدەدات خەمی گۆڕ هەڵكەندنیەتی، چونكە وای لێهاتوە مامەڵەی پێوەدەكرێت و ئیستغلالكردن هەیە و هەندێ جار گەر بزانن كەسە دۆڵەمەندە زیاتر داوای پارەی لێدەكرێت و گەر قەبر هەڵكەندەنەكە بكەوێتە شەوی زستان و بەفر زۆر زیاتر داوا دەكەن، شارەوانی هەولێریش دەڵی زۆرترین پارە وەربگيررێت 150 هەزاردینارە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا لەمبارەوە، محەمەد سەباح، سەرۆكی ڕێكخراوی ڕێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، بە نوچەی ڕاگەیاند: خەڵکێکی کەم دەرامەت و بێ دەسەڵات سکاڵای خۆیان گەیاندە ڕێکخراوەکەمان لە دژی گەندەڵكارەكانی گۆڕستانەکان کەوا کڕین و فرۆشن بە جێگای گۆڕەکان دەکەن و شوێنی ڕوکنەکان بە نرخێکی زۆرخەیاڵی دەفرۆشن لەکاتێکدا دەبێت ھەر لایەک تەواو بێت ئینجا بچن بۆ لایەکی تر.
گوتیشی، نەک ناھێڵن کەس خۆی گۆڕ لێبدات و ئەگەر بە حەفارەی خۆیان نەبێت ناھێڵن گۆڕیش ھەڵبکەنی دەبێ بلۆک و بەردیش لەوان بکڕی و چەند کەسێک قۆڕخیان کردووە.
سەباح نەشی شاردەوە، شوێن قەبرستان هەیە لەناو هەولێربە 25 ملیۆن دەفرۆشرێت. گوتیشی، خۆم قسەم لەگەڵیان كردەوە بۆ دڵنیابون لەوەی شتی واهەیە، گوتی 25 ملێۆن بۆ زەویەك چونكە تاپۆن.
محمد سەباح داوداەكات، دەسەڵات و داواکاری گشتی لەم کارە بێ دەنگ نەبێت و سزای توندی ئەو کەسانە بدات، کە خەریکی ئەم بازرگانییەن و پێشێل کردنی مافی مرۆڤە.
هاوكات غەلیفە وشیار بەڕێوبەری كەناڵی تەسەوف لەهەولێر دەڵێت، كەسێكمان وەفاتی كرد چوینە لای (ح، ح) كە گۆڕ لێدەدات لە گۆڕستانی كەسنەزان، چونكە منی دەناسی بەخاترەوە ئینجا گوتی 170 هەزار دینار تەنها قەبرەكەیان لێداوە و بلۆك و شتایگەرەكەیان پێداوین، خۆمان ناشتومانە ئەوان كرێكاریان نەهێناوە، چونكە گەر ئەوان بینێژن، ئەوە لە 250 هەزار بە سەرەوە وەردەگرن.
غەلیفە لە لێدوانە تایبەتەكەی بۆ نوچە گوتیشی، خەڵك كە ئازیزێك لەدەستدەدات لە رووی نایە لەسەر تازیەكەی بیكاتە كێشە ناچارە پارەكە دەدات و كاتی ئەوەی نییە بچێت سكاڵا بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە ناشهێڵن شۆفەڵی خۆت بێنی، چونكە هەیە وەك خێرخواز دەڵێ حەفارە و بلۆك و شتایگەر من دابینی دەكەم بۆ هەر كەسێك بمرێت، بەڵام ئەوان ناهێڵن.
لە لێدوانێكی تایبەتدا لەم بارەوە سیامەند كەریم، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، بەنوچەی ڕاگەیاند: سەبارەت بە بابەتی گۆڕ هەڵكەندن لەسەرجەم گۆڕستانەكانی سنوری هەولێر، هیچ تێمیكی شارەوانی لەناو گۆڕستانەكان گۆڕ هەڵناكەنێ، ئەوەی، كە لەوێن كەسی مەدەنین لە دێر زەمانەوە لەوێ كاردەكەن بە ئامێر شۆفەڵ گۆڕ هەڵدەكەنن بۆ خەڵك.
گوتیشی، وەك بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی، كە سەربە شارەوانیمانە، بڕیار دراوە هیچ كەسێك بۆی نییە لە 150 هەزار زیاتر وەربگرێت، ئەوە زۆرترین نرخە بۆ گۆڕ هەڵكەندن، بە هەموو پیداویستییەكانی لە بلوك و شتەكان و شاردنەوەی مردووەكە.
سیامەند روونیشی كردەوە، کە لە كاتێكدا گەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، كە 150 هەزار زۆرەكەیەتی، دەبێت بێن سكاڵا تۆمار بكەن، لە بەڕێوبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی شارەوانی، بەڵام لەكاتێك خاوەن مردووەكە بە ئارەزووی خۆی زیاتر ببەخشێت پێیان ئاساییە.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێرئاماژەی بەوەشكرد، جگە لەو كەسانەی كاری گۆڕهەڵكەندیان لە ئەستۆیە لە گۆڕستانەكە، بەهیچ شێوەك كەس بۆی نییە بە شۆفەڵ بچێت گۆڕ هەڵكەنێت؛ تەنها گەر زەویەكە هی خۆی بێت، ئەوەش بە یاسا ڕێكخراوە و نابێت مامەڵە بەو زەویانەوە بكریت.
سەبارەت بە كڕین و فرۆشتنی زەوییەكانی گۆڕستان، سیامەند گوتی، زەوی شارەوانی كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت و هەر هاوڵاتیەك لە هەر شوێنێك بینی ئەو زەویانە كرێن و فرۆشتنیان پێوە دەکرێ، بە زەوی حكومەت بە زووترین كات پەیوەندی بە شارەوانی بكات بۆ ئەوەی لێپرسینەوەی توندیان لەگەڵ بكەین.