چاودێرێکی سیاسی: تەقینەوەکەی بەیروت ئاماژەیەکی روونە

0

ئەسعەد مورادی

چاودێرێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، لێدانی حزبوڵڵای عێراق و تەقینەوەکانی ئێران و تەقینەوەکەی بەیروت ئاماژەیەکی روونن.

ئێوارەی سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە. وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، نزیکەی 4000 هەزار کەس لە تەقینەوەکانی بەیرووتدا برینداربوون و 100 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، موحسین عوسمان، چاودێری سیاسی، لەبارەی کاریگەری رووداوی تەقینەوەکەی بەیروت و ناوچەکە، رایگەیاند: لە ماوەی پێشتریش لە حزبوڵڵا لە عێراق درا راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، ئەمانە ئاماژەن و هەوەها ئەو تەقینەوانەی لە ئێران روویاندا، کە ئاماژەیەکی پێشوەختەیە، کە ئەوەی میلیشیا حەشدی شەعبی یان حزبوڵڵا لەژێڕ هەر ناوێک بێت ئەوە هەموو ئاماژەن، کە هەڵگرتنی ئەو ماددانە بۆ دروستکردنی تەقەمەنی ئەوەی، کە لە بەیروت هەبوو، وەک ئەوەی باس دەکرێت، خۆی لە خۆیدا مەترسییەکی زۆر گەورەیە.

موحسن عوسمان دەشڵێت، ئێستا لە لای هەموو کەس روونە لە تەکنەلۆژیا ئەوەندە بەهێزە کە ئیسرائیل یان ئەمریکا یان هەر شوێنێکی دیکە دەتوانێ ئەو مەترسیانە ببینێت و زانیاری لەسەر وەربگرێت. گوتیشی ”حزبوڵڵا و میلیشیاکان پێیانوایە لە سەردەمی تەیروئەبابیلن. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن حزبوڵڵا لە 2014-ەوە لەو کۆگایانە تەقەمەنی کۆدەکاتەوە.

ئەو چاودێرە سیاسییە ئاماژەی بەوەشدا، کە نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل بەو شێوەیەی ئەو ماددە و تەقەمەنییانە کۆدەکەنەوە بۆ کاری تیرۆرستی، رێگەی پێنادەن و لە ئەنجامدا خەڵک دەبێتە قوربانی.

پسپۆرە سەربازییەکانی لوبنان ئاماژە بەوە دەکەن، کە شێوازی ئەو دووکەڵەی لە تەقینەوەکانی بەیرووتدا بینراون  هاوشێوەی دووکەڵی ماددەی تی ئێن تی بوون کە بەبڕێکی زۆر لە شوێنێکدا بتەقێتەوە. 

میشێل عۆن، سەرۆکی لوبنان دوای تەقینەوەکان رایگەیاند کە نزیکەی 2750 تۆن نیتراتی ئامۆنیا لە بەندەرەکەدا (شوێنی تەقینەوەکە) هەڵگیرابوون، کە لەوانەیە هەڵگرتنی ئەو ماددەیە بەبێ مەرجی سەلامەتی هۆکاری تەقینەوەکە  بێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com