نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری دۆخی کۆرۆنای ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە.
بەپێی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری دۆخی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوو، ٤٠٤ تووشبووی دیکەی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، ١١ حاڵەتی مردن، هاوکات ١٦٠ توشبوو چاکبوونەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی، دوو هەزار و ٢٩٦ پشکنینی نوێ کراون، ئەنجامی پشکنینی ٤٠٤ کەسیان پۆزەتیڤ بوون.
رێژەی دۆخی کۆرۆنا بەپێی شارەکان بەمشێوەیە:
هەولێر: ٢١٨ تووشبوو
دهۆک: ١٠١ تووشبوو
سلێمانی: ٦٤ تووشبوو ، ٢٩یان لە ئیدارەی گەرمیانن.
هەڵەبجە: ٢١ تووشبوو
١١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە:
هەولێر: ٦ کەس
سلێمانی: ٦ کەس ، سێ کەس لە ئیدارەی گەرمیان.
١٦٠ توشبووش چاکبوونەتەوە، بەمشێوەیە:
هەولێر: ٧٤ کەس
سلێمانی: ٤٦ کەس ، سەرجەمیان لە گەرمیان بوون.
دهۆک: ٢٩ کەس
هەڵەبجە: ١١ کەس