پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان لایەنەکان رێکدەکەون

0

سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵێک هەیە، بۆئەوەی پیش دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق لایەنەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردن ڕێکبکەون. 

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عيراق، ڕۆژی ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عيراق دیاریکرد ورایگەیاند، کە حکومەتەکەی سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و ئامادەن بۆ دابینکردنی پێداویستی و خەرجییەکانیهەڵبژاردن.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە یاسای هەڵبژادنەکانی عێراق، ڕایگەیاند “تائێستا لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی یاسای هەڵبژاردنەکان نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام لەسەر ئاستی سیاسی هەوڵێک هەیە، بۆ ئەوەی لایەنەسیاسییەکان پیش دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای هەڵبژاردن ڕێکبکەون، بۆئەوەی لەپەرلەمانەوە یاساکە بە ئاسانی تێپەڕێندرێت و کێشە درووست نەبێت”.

دووبەردانی ئاماژە بەوەدەکات، یاسای هەڵبژاردنەکان کێشەی زۆری تێدایە، بەتایبەت لەڕووی تەکنیکییەوە و دەبێت لایەنەسیاسییەکان بەڕاوێژ و گفتوگۆ و دانیشتن لەگەڵ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، سەرجەم ئەو کێشانەی لە یاساکەدا هەن چارەسەر بکرێن. 

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت”تەحەدی زۆر گەورە لە بەردەم مستەفا کازمییە هەیە، بۆ ئەوەی بتوانێت لە ماوەی شەش مانگی داهاتوو سەمینەسازی تەواو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پیشوەختە بکات، لەڕووی ئەمنی، سەربازی، دارایی و هێنانەدی داد پەروەری لە هەڵبژاردنەکە، ئەوەش بۆ ستەفا کازمی زۆر قورس دەبێت، لەماوەیەدا بتوانێت ئەو زەمینە سازییانە بکات”.

شێروان دووبەردانی، گوتیشی”دەبوایە مستەفا کازمی پێش دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لەگەڵ لایەنەسیاسییەکان قسەی بکردایە و هەندێک ڕێکارییشی بگرتایەتەبەر و هێزە میلیشیاکانیشی لەچەک دامڵییایە، بۆئەوەی هیچ لایەنێکی سیاسی، نەتوانێت پڕۆسەی هەلبژاردنەکە ئیستغلال بکات بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری، من بەردووری دەبین لەوماوە کەمەدا مستەفا کازمی بتوانێت ئەو زەمینەسازییانە بکات”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com