ئەسعەد مورادی
بەرپرسێکی پارتێکی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت، ئێمە هەر لە سەرەتاوە وەک پارتێکی سیاسی گەشبین بووین و پاڵپشتی خۆمان لە دانوستاندنەکانی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە راگەیاند.
گرێبەستی 25 ساڵەی نەوتی لەنێوان کورد و واشنتۆن و پێکهێنانی بەرەی ئاشتی، دەبێتە دوو ئەنجامی ناڕاستەوخۆی ئەو دانوستاندنانە و زیاتر بەرەوپێشچوونیان.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا (ئەنەکەسە) و پارتەکانی یەکێتی نیشتمانی لە بورای سیاسیدا رێککەوتن و سەرەتای ئەم هەفتەیە قۆناغی دووەمی دانوستاندنەکانیان لە بواری سەربازی و ئیداری و ئابووری دەستپێکرد و بڕیاریشە بەمزووانە بە چاودێریی ئەمریکا و بەشداریی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دانوستاندنەکان بەردەوام بن.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچە، مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا، لەبارەی لێکنزیک بوونەوەی لایەنکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: ئێمە هەر لە سەرەتاوە وەک پارتێکی سیاسی گەشبین بووین و پاڵپشتی خۆمان راگەیاند، کە هەڵوێستی ئێمە یەک هەڵوێستی تاڤگەری سیاسی کوردییە.
مەحمود محەمەد دەڵێت، زۆەمان پێ باشبوو ئەو دەستپێشخەرییەی ژەنڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ و ئامادەیی ئەنەکەسە بۆ ئەو دەسپێشخەرییە بۆ رێککەوتن، کە بە بۆچوونی ئێمە نەک بۆ رێککەوتنی حزبایەتی بەڵکو بۆ بەرژەوەندی کورد، ئێمە پاڵپشتی لێدەکەین و کردمان و کاریشمان بۆ کرد.