دامه‌زراوه‌یه‌كى جیهانى رێزبه‌ندى عێراقى له یه‌ده‌گى نه‌وتى جیهان دیاركردووه و گوتوویه‌تى، له‌سه‌ر ئاستى جیهان له پله‌ى پێنجه‌م و له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بییش له پله‌ى دووه‌م دێت.
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دامه‌زراوه‌ى GFP ریزبه‌ندى عێراقى بۆ یه‌ده‌گى نه‌وت دیاركردووه، بڕى یه‌ده‌گى نه‌وتی ئه‌م وڵاته‌یشى خه‌ملاندووه.
دامه‌زراوه‌كه ده‌ڵێ، 142 ملیار و 500 ملیۆن به‌رمیل یه‌ده‌گى نه‌وتى خاوى هه‌یه، بۆیه به پله‌ى پێنجه‌م دێت له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
له پله‌ى یه‌كه‌میش ڤه‌نزوێلا دێت 300 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گى نه‌وتى هه‌یه، دووه‌میش سعوودیه‌یه كه 266 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه، كه‌نه‌دا پله‌ى سێیه‌مى هه‌یه به بڕى 169 ملیار و 700 ملیۆن به‌رمیل و پله‌ى چواره‌میش ئێرانه كه 158 ملیار و 400 ملیۆن به‌رمیل یه‌ده‌گى نه‌وتى هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستى عه‌ره‌بیش عێراق له دواى سعوودیه به پله‌ى دووه‌م دێت.
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت ڤه‌نزوێلا و عێراق و ئێران له نه‌وت چه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ندن، كه‌چى بژێوى خه‌ڵكه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئاستى جیهان له‌وپه‌ڕى خراپى دایه.