له به‌دواداچوونێكى كه‌ناڵى جه‌زیره ده‌ركه‌وتووه، خۆپێشانده‌رانى عێراق به نیازن به چه‌ند قه‌واره‌یه‌كى جیاواز و سه‌ربه‌خۆ دوور له حزبه “كلاسیكییه‌كان” به‌شدارى له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و هه‌وڵى چوونه په‌رله‌مان بده‌ن.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره ئه‌مڕۆ به دواداچوونێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هه‌وڵ ده‌دات وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بداته‌وه “ئایا خۆپێشانده‌ران قه‌واره‌یه‌كى سیاسى پێكده‌هێنن؟”
وه‌ك له ناونیشانه‌كه‌یشى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له به‌دواداچوونه‌كه باسى ئه‌وه كراوه خۆپێشانده‌رانى عێراق له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌ختدان، یان ئه‌وه‌تا به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌واشه ده‌كرێن و دواتر په‌راوێز ده‌خرێن، یانیش ده‌بێ خۆیان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن.
چه‌ند چالاكوانێكى ناو خۆپێشاندانه‌كان قسه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كه كردووه و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، خۆپێشانده‌ران هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ند قه‌واره‌یه‌كیان هه‌بێت و نوێنه‌رى خۆیان له په‌رله‌مانى عێراق هه‌بێت، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت چه‌ندان هێزی نوێى سیاسى پێك بهێنن.
به‌ڵام به بڕواى هه‌ندێك كه‌س خۆپێشانده‌ران له‌مه‌یشدا سه‌ركه‌وتوو نابن، چونكه پاره‌ى گه‌نده‌ڵى و چه‌ك و ده‌سه‌ڵات له‌ماوه‌ى 17 ساڵى رابردوودا هه‌ر به ده‌ست هێزه كلاسیكییه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسى عێراق بووه، بۆیه ده‌توانن فێڵ و ساخته بكه‌ن و خۆیان بمێننه‌وه.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى به زۆرى حزب به ناوبانگه، له هه‌ڵبژاردنى رابردوو نزیكه‌ى 230 حزب و قه‌واره به‌شداریان له هه‌ڵبژاردن كرد له كاتێكدا زیاتر له 300 حزب له عێراق هه‌بوو، بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردن و تۆماركردنى حزبه‌كان بۆ كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن چه‌ندان حزبى تر ده‌ربكه‌ون.