پارتێکی تورکمانی: چەواشەکاری قەبووڵ ناکەین

0

ئەسعەد مواردی

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایدەگەیەنێت، هیچ هەوڵێکی ناوزڕاندن و چەواشەکاری قەبووڵ ناکەین و سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین.

بەگوێرەی زانیارییەکان و وا بڵاو کرایەوە، کە سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی قەرزدارە و پارتی دیمکراتی کوردستان قەرزەکانی بۆ دەداتەوە.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، محەمەد سەعدەدین، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، راگەیاند، کەسێک بە ناوی هێمن مامەند کە هەواڵێکی هەڵبەستراو و دوور لە راستی بڵاو کردۆتەوە، (گوایە من قەرزارم و پارتی دیموکراتی کوردستان بڕی ۱۰۳ دەفتەر دۆلاری لە جیاتی ئێمە دەداتەوە)، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەکو پارتی گەشەپێدانی تورکمان و خۆم وەکو سەرۆکی پارتەکە، سکاڵای یاسایی خۆمان تۆمار کردووە و بە ڕای گشتی رادەگەیەنین، ئەم هەواڵە تۆمەتێکی بێ بنەمایە و دوورە لەراستی و نابێت بێ ئەوەی رێڕەوی یاسایی خۆی وەربگرێت، تێپەڕ بێت.

محەمەد سەعدەدین گوتیشی ”ئەو تۆمەتنووسە رووبەڕووی یاسا و دادگا دەکەینەوە و هیچ هەوڵێکی ناوزڕاندن و چەواشەکاری قەبووڵ ناکەین، چ لەسەر ئاستی تاکەکەسی بێت یان هەر لایەنێکی سیاسی دیاریکراو.

سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی دەشڵێت، پێمان وایە یاسا سەروەرە و دەبێ باجی هەواڵی درۆ و زانیاریی نادروست لە دادگا یەکلا بکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەماڵ فازڵ، پارێزەری پارتی گەشەپێدانی تورکمانی رایگەیاندووە، ئەوەی ئەو كەسە نووسیویەتی، هەمووی تۆمەت و ناوزڕاندن بووە، ئەوانیش بەو هۆیەوە سکاڵایان لە دژی تۆمار کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com