رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى پێشبینى ده‌كات، له رۆژانى داهاتوودا حزبه‌كانى عێراق بكه‌ونه كێبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانى لایه‌نگریى خۆپێشانده‌ران. به بڕواى رۆژنامه‌كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رى ڕمى ئه‌و كێبڕكێیه ده‌بێـت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا كێبڕكێى حزبى له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى لایه‌نگریى خۆپێشانده‌ران ده‌ست پێ بكات. له‌م كاته‌یشدا هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له خۆپێشانده‌رانه‌وه نزیكبوون، ده‌یانه‌وێ پێگه‌ى خۆیان له گۆڕه‌په‌كانى خۆپێشاندان بپارێزن.
به بڕواى رۆژنامه‌كه مسته‌فا كازمى سه‌رى ڕمى ئه‌و كێبڕكییه ده‌بێت، چونكه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندى به بابه‌ته‌كه‌وه هه‌یه، حكوومه‌ته‌كه‌ى به ئه‌نجامى خۆپێشاندانه‌كانى ئۆكتۆبه‌ر داده‌نرێت. جیا له‌مه‌یش چه‌ندان كه‌سى له سه‌رپه‌رشتیارى خۆپێشانده‌ران خستووه‌ته ده‌سته‌ى راوێژكارى نووسینگه‌كه‌ى.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌و كه‌سانه كراوه كه له ناو خۆپێشاندانه‌كان بوون و دواتر بوونه ئه‌ندامى نووسینگه‌كه‌ى كازمى، له‌وانه كازم سه‌هلانى و موهه‌ند نه‌عیم و رائید جوحى.
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه بێت كازمى له زووه‌وه ره‌چاوى كاریگه‌رى خۆپێشانده‌رانى كردووه له كێبڕكێى سیاسیی‌دا، به هه‌مان شێوه‌یش هاوپه‌یمانى سائیروون كه له لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه پشتیوانى ده‌كرێت، خێوه‌ته‌كانیان له گۆڕه‌پانى ته‌حریر ماوه‌ته‌وه. هه‌ر چه‌نده له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند جارێك كێشه له نێوان لایه‌نگرانى سه‌در و خۆپێشانده‌ران دروست بوو.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاشكراى ده‌كات، لایه‌نه‌كانى سه‌ربه ئێرانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێگه‌ى خۆیان له گۆڕه‌پانى خۆپێشانده‌ران جێگیر بكه‌ن و به ناوى جیا جیا ده‌چنه ئه‌و گۆڕه‌پانانه‌وه.
بڕیاره له شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه بچێ، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه ته‌نیا له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێشنیار كراوه و په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌داوه، به‌ڵام چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر كاریگه‌رى ده‌نگى خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌نه‌وه، چونكه له‌ماوه‌ى رابردوودا ئه‌وان سه‌نگى سیاسى خۆیان سه‌لماندووه و ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى عێراقیان ناچارى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه كردووه.