ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى باس له سوودى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات بۆ ئاینده‌ى سیاسى عێراق، دووپاتى ده‌كاته‌وه هیچ سوودێكى بۆ ده‌سه‌ڵاتى عێراق نابێت و ده‌شڵێ، “چاكترین چاره‌سه‌رى بۆ حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌یه زوو له‌ناو بچێ”.
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مریكى له راپۆرتێكى شیكارى باس له سووده‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌م هه‌ڵبژارده‌نه هیچ سوودێكى بۆ حكوومه‌تى عێراق نییه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن بۆبى گوش نووسراوه، كه نووسه‌رێكى به‌ناوبانگى ئه‌مریكى به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه. ئه‌و نووسه‌ره باس له‌وه ده‌كات مسته‌فا كازمى ده‌یه‌وێ له رێى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌وه، رێگه‌پێدانێكى به‌هێز وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌م هیوایه‌ى به‌ده‌ست نایه‌ت، بۆبى گوش نووسیویه‌تى، چاكترین چاره‌سه‌رى بۆ حكوومه‌تى عێراق ئه‌وه‌یه زوو له‌ناو بچێ.
به‌گوێره‌ى ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ى كه ماڵپه‌ڕى عه‌ره‌بى 21 بۆ بابه‌ته‌كه‌ى كردووه، نووسه‌رى راپۆرته‌كه دووپاتى كردووه‌ته‌وه عێراق پێویستى به ” گه‌سكێكى به‌هێز هه‌یه” بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر پرۆسه‌ى سیاسى رێكبخرێـه‌وه، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاته ده‌بێت له هه‌ڵبژاردنێكدا خه‌ڵك سه‌ربه‌ست بكرێت.
ئاژانسى بلۆمبێرگ باسى ئه‌وه‌ى كردووه له سێ مانگى ده‌سه‌ڵاتى كازمى قه‌یرانه‌كانى عێراق قووڵتر بووه‌ته‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌یش باس له‌وه ده‌كرێت، ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران بوێرترن و ژماره‌یه‌كى زۆریش له په‌رله‌مانتاران ده‌زانن جارێكى تر ده‌نگ به‌ده‌ست ناهێننه‌وه، بۆیه تا بتوانن كۆسپ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دروست ده‌كه‌ن، هه‌موو ئه‌و هۆكارانه و چه‌ندان هۆكارى تر وا ده‌كات چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له عێراق زه‌حمه‌ت بێت.