نوچە-ڕوسیا الیوم
پارێزگاری بەیروت زیانەکانی تەقینەوەکەی ئەم شارەی ڕاگەیاند.
پارێزگاری بەیروت ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥ی ئاگۆست ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەکەی ڕۆژی ڕابردووی بەیروت، ٣ بۆ ٥ ملیار دۆلار زیان بە بەندەری بەیروت و دەوروبەری گەیشتووە.
ئەم بەراوردەی پارێزگاری بەیروت، هەڵسەنگاندنێکی سەرەتاییە بۆ زیانە ماددی وداراییەکانی ئەم ڕووداوە.
پاریزگاری بەیروت دەڵێت: دە کەس لە هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی ڕووداوەکە بە توندی بریندار بوونە .
بە گوێرەی دوایین ئامارەکان، نزیکەی ٨٠ کەس لە ئەنجامی تەقینەوەکە کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠٠ کەس بریندار بوونە.