پارێزگای هەولێر: رێگاکان بۆ یەک هەفتە بە داخراوی دەمێننەوە

0

نوچەنێت

جێگری پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: “پابەندی سەرجەم بڕیار و رێكارەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەبین و، رێكاری نوێ دەرناكەین”.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، كۆمەڵێك رێنمایی بۆ رێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا دەرکرد.

هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، بە میدیاکانی راگەیاند: بۆ ماوەی یەک هەفتە رێگای نێوان پارێزگاکان بە داخراوی دەمێنێتەوە. رێنمایی نوێ دەرناكەین و ھەمان رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ، كە لە دوابەیاننامەیاندا بڵاویان كردەوە، ئەو جێبەجێ دەكەین.

سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر، هێمن قادر رایگەیاند: پێشبینی دەکەین رەوشەکە خراپتربێت. داوا لە هاوڵاتییان دەکەین پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان لە شوێنە گشتییەکان بپارێزن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com