شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا

0

نوچەنێت

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پێویستە شاندی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كە بڕیارە بچێتە بەغدا، ئەمجارە كۆتایی بە گفتوگۆكانی بھێنێت و رێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی تازە واژۆ بكات، چونكە ناكرێت لەمە زیاتر كات بكوژن.

گوتەبێژی حكومەتی عێراق باسی لەوە كردووە، كە پەیوەندیی ھەرێم و بەغدا زۆر باشە و كێشەكانیش بۆ چارەسەركردن ھەنگاوی باشیان بڕیوە و بڕیارە شاندی حكوومەتی ھەرێم سەردانی بەغدا بكات و بەپێی دەستوور كێشەكان چارە بكرێن.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، دكتۆر ئەحمەد سەفار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “چوونی شاندی كوردی بۆ بەغدا، ھەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی پەلە بكرێت لە چارەسەركردنی كێشەكان و، ھەنگاوی باشیش نراوە لە چارەسەركردنی كێشەكان، بۆیە بەردەوام دەبن تا دەگەنە رێككەتن”.

سەفار باسی لەوەش كرد: “پێویستە پەلەی لێ بكرێت و زیاتر كات نەكوژن و رێككەتن واژۆ بكەن و ئەمجارە كە چوونە بەغدا بە بێ رێككەوتن نەگەڕێنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە رێككەوتن”.

گوتیشی: “پێشبینی دەكەین ئەمجارە بگەنە رێككەوتن و كۆتایی بەو كێشانە بێنن كە لە نێوانیاندا ھەن، چونكە پێویستە بەغدا مووچەی ھەرێمی كوردستان رەوانە بكات”.

لای خۆشیەوە ، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق د. ڤیان سەبری رایگەیاند، ھەرێم و بەغدا مەبدەئییەن گەیشتوونەتە رێككەوتن و تەنھا ماوە لەسەر وردەكارییەكان رێككەوتن بكەن، بۆیە كە چوونە بەغدا، ھەوڵی رێككەوتن دەدرێت.

سەبری گوتیشی، ھەردوو لا ئامادەییان نیشان داوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com