نوچەنێت
موشه‌كێك ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سەوز لە به‌غدا كرا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكاش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لێدا.
بەربەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٥-٨-٢٠٢٠، موشەکێک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کرا، لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەکان، موشه‌كەکە له جۆری كاتیۆشا بووە. لە ناوچه‌ی سه‌وزی نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتوه‌ته خواره‌وه، موشه‌كه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بوه، به‌ڵام دۆخی ئه‌منی ناوچه‌ی سه‌وز به‌وهۆیه‌وه تێكچوه‌و باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادراکردنەوەی لێداوە.