نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیان دەنێرێت

0

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نیگەرانی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکانی بەیرووت دەردەبڕێت و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و قوربانییەکانی تەقینەوەکە دەکات.
رۆژی رابردوو، ٤-٨-٢٠٢٠، تەقینەوەیەکی گەورە بەیروتی هەژاند، کە بووە هۆی برینداربوونی زیاتر لە سێ هەزار و مردنی ٥٠کەس.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند: هەرێمی کوردستان لەم دۆخە سەختەدا لەگەڵ خەڵکی لوبنان دەبێت.

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بیرمان لەگەڵ لوبنانە و نزامان بۆ قوربانییانی تەقینەوە وێرانکەرەکەی ئەمڕۆی بەیرووتە. سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و هاوڕێیانی قوربانییەکان دەکەم. هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ خەڵکی لوبناندایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com