نوچه نێت، هه‌واڵه‌كه نوێكراوه‌ته‌وه
حه‌مه‌د حه‌سه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى لبنان رايگه‌یاند، ژماره‌ى قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى لبنان گه‌یشتووه‌ته 60 كوژراو و زیاتر له سێ هه‌زار بریندار.
تا ئێستا زانیارى سه‌ره‌تایى له‌سه‌ر رووداوه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌رپرسێكى باڵاى لبنانى ده‌ڵێ، ته‌قینه‌وه‌كه له ناوچه‌ى مه‌رفه‌ئى به‌یرووت بووه، له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌ندێك ماده‌ى كۆگایه‌ك بووه.
ئیسرائیل هه‌ر زوو روونكردنه‌وه‌ى داوه، كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به ته‌قینه‌وه‌كه نییه، ئه‌مریكایش ئاماده‌یى نیشانداوه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك تا هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه بزانرێ.
له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا حه‌مه‌د حه‌سه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى لبنان رایگه‌یاند، ژماره‌ى قوربانیان له سێ هه‌زار كه‌س زیاتره، 60 كه‌س كوژراون و زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سیش بریندارن.