ئەسعەد مورادی
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا رایدەگەیەنێت، باردۆخی ئابووری سوریا و هەرێمە کوردییەکان زۆر خراپە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بێکاری.
رۆژئاوای کوردستان بەهۆی هێرشی تورکیا و دژایەتی رژێمی ئەسەد و دۆخی شەڕ، لە بارودۆخێکی نالەباری سیاسی و ئابووریدا دەژی و ئاوارەیەکی زۆری رۆژئاوا بەم هۆیەوە لە باشووری کوردستان و دەرەوەی وەڵات سەرقاڵی کارکردنن. هەروەها هاوکاری دەگەیەننە کەسوکاریان لە رۆژئاوا.
لەلێدوانێکی اتیەبت بە نوچە، محمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی یەکێثی دیموکراتی کورد لە سوریا، لەبارەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند: بەرز بوونەوەی بەهای دۆلار ژیانی رۆژانەی خەڵک لە سوریا بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی زۆر خراپە و لە قەیراندان، پێشتر سیاسەتێکی زاڵمانە دژی کورد بەکار دەکات وەک پارچەکانی دیکەی کوردستان.
مەحمود محەمەد دەشڵێت، لە ئێستا دا نە کارگەیەک هەیە و نە دەرفەتی کار، بۆیە خەڵکەکە لە نەهامەتی دا دەژین، ئەگەر خەڵکی رۆژئاوا کەسیان لە دەرەوەی وڵات نەبووایە و هاوکاریان نەکردبایەن، دۆخەکە زۆر خراپتر دەبوو. چونکە ئابووری کاریگەری لەسەر پرسە سیاسی و کۆمەڵاتییەکان هەیە و دۆخەکە زۆر زۆر ئاڵۆزتر دەبوو.