چاودێرێکی سیاسی: ئێستا ناکرێ لەبارەی کازمییەوە بڕیاری کۆتایی بدەین

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکان لەگەڵ کازمی بەردەوامە و ناتوانین بڕیاری لەسەر بدەین، کە هەڵوێستی بەرانبەر هەرێم چی دەبێت.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، داوای جێبەجێ کردنی دەستوور دەکرێت، بەڵام دیار نییە کازمی بۆ چارەسەری کێشەکان هەنگاو دەنێت یان نا.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پەیوەندی کازمی لەگەڵ هەرێم رایگەیاند: هێشتا گفتوگۆکان لە گەڵ کازمی بەردەوامە و ناتوانین بڕیاری لەسەر بدەین و ناتوانین لێکدانەوەیەکی تەواوی بۆ بکەین، کە هەڵوێستی بەرانبەر هەرێم چی دەبێت، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامە.

ئەشواق جاف پێیوایە، کە ئەگەر کازمی پابەندی دەستوور بوو، ئەوا کێشەی نێوان هەرێ بەغدا چارەسەر دەبێت و پەیوەندی نێون هەرێم و بەغدا باش دەبێت، ئەگەریش پابەندی دەستور نەبێ ئەوا پەیوەندییەکان بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە و کوردیش ناتوانێت پشتگیری بکات. چونکە کورد داوای چارەسەر کردنی تەواوی کێشەکان دەکات بە گوێرەی دەستوور.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com