ئەسعەد مورادی
مامۆستایەکی زانستە سیاسییەکان رایدەگەیەنێت، گرێبەستی نەوتی رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ئەمریکا لەو شێوەیە لە مێژوودا نەبووە و گرنگییەکی تایبەتی دەبێت.
کۆمپانیای دێلتا کریسانت ئینێرژی لە ویلایەتی دیلاوەری ئەمریکایە و بەگوێرەی یاسا بازرگانییەکانی ئەو ویلایەتە، گرێبەستی پەرەپێدان بە کێڵگە نەوتییەکانی رۆژئاوا دەدات؛ ئاماژەی بەوە کردووە، کە ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆکانی تایبەت بە واژۆکردنی گرێبەستەکە کراون، تاوەکو دواجار کۆمپانیاکە مۆڵەتی ناسراو بە ئۆفاک لە ویلایەتەکەی وەرگرتووە بۆئەوەی لە سووریا کار بکات.
بەپێی ئاژانسی مۆنیتەر لایەنی ئەمریکی، تورکیا و روسیای لە گرێبەستەکە ئاگادارکردووەتەوە و هەردوولاش ناڕەزایەتییان پیشان نەداوە.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. بوخاری عەبدوڵڵا، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، لەبارەی واژۆی گرێبەستی نێوان رۆژئاوای کوردستان و کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پشتگیری ئیدارەی ئەمریکا بۆ ئەو گرێبەستە، رایگەیاند: مامەڵەکردن بەمشێوەیە لە ئیدارەیەکی سەربەخۆ لەگەڵ وڵاتێکی زلهێز، ئەمە گرنگییەکی تایبەتی دەبێت بۆ کانتۆنەکانی رۆژئاوا، ئەمریکا بەرژەوەندی لەوێ هەیە و بەرژەوەندی خۆشیان دەپارێزن.
بوخاری عەبدوڵڵا دەڵێت، گرێبەستی لەو شێوەیە لە مێژوودا نەبووە، کە ئێدارەیەکەی وەک رۆژئاوا لە گەڵ گەورەترین وڵاتی دنیا واژۆ بکرێت.
ئەو مامۆستایەی زانستە سیاسییەکان پێیوایە، کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت بۆ رۆژئاوای کوردستان. هەروەها بوونی ئەو کۆنتراکتە قەوارەی رۆژئاوای کوردستان دەپارێزێت.