فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق راكان جبوورى پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك به ته‌عریبكردنى كه‌ركووك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئه‌ویش وه‌ڵامى فراكسیۆنه‌كه ده‌كاته‌وه، پاساوى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه گوایه یاساى جێبه‌جێكردووه
ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوزى عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه شۆڤێنییه‌كان ئاژاوه له نێوان پێكهاته‌كانى كه‌ركووك ده‌نێنه‌وه و هه‌وڵى گۆڕانكارى دیمۆگرافى ده‌كه‌ن و ئاژاوه ده‌نێنه‌وه.
داوایش له مسته‌فا كازمى په‌له بكاتب ۆ ئه‌وه‌ى رێگریى بكات نه‌وه‌ك ئاژاوه له كه‌ركووك دروست بێت.
دواتر ئه‌وان راكان جبوورى به ئه‌نجامدانى ته‌عریب له شاره‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. له‌به‌رانبه‌ریشدا راكان وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و ده‌قى به‌یاننامه‌كه‌ى له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى ئێمه یاسا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى چه‌ند رۆژێكه بڵاوده‌كرێنه‌وه، له ناوچه‌ى داقووق عه‌ره‌ب هاورده‌كان به ئاگادارى پارێزگارى سه‌پێنراوى كه‌ركووك هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وى كورده‌كان دابگرن.
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 راكان جبوورى وه‌ك پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركووك سه‌پێنراوه.