محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار هه‌وڵ ده‌ده‌ن، په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكات. بۆئه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بكه‌ن، كه‌چى په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ناتوانرێ ئه‌و دانیشتنه بكرێ، چونكه 50 په‌رله‌مانتار تووشبووى كۆرۆنان.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید، محه‌مه‌د حه‌لبووسى كه‌وتووه‌ته خۆ بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام بدرێت و به په‌له بابه‌ته‌كانى یاساى هه‌ڵبژاردن ته‌واو بكرێت.
له راپۆرته‌كه هاتووه حه‌لبووسى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح كردووه. جیا له‌مه‌یش حه‌لبووسى ده‌وا ده‌كات زووتر له واده‌یه‌ى كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دیارى كردووه، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خه‌ته بكرێت و له‌مه‌یشدا هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا پاڵپشتى ده‌كه‌ن.
جیا له‌مه‌یش باسى ئه‌وه كراوه، ته‌واوكردنى یاساكه ماناى ئه‌وه نییه كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستى حه‌لبووسى ئه‌وه‌یه “جارێكى تر تۆپه‌كه بۆ حكوومه‌تى عێراق هه‌ڵبدات”.
له راپۆرتى عه‌ره‌بى جه‌دید ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ناته‌باییه‌كى زۆر له‌سه‌ر واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته هه‌یه و ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانى سائیروون كه هاوپه‌یمانییه‌تى گرنگى شیعه‌یه، پێیوایه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا كارى سه‌رۆك وه‌زیران نییه واده‌ى هه‌ڵبژاردن دیار بكات.
له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى هاتووه، وێراى ئه‌و داوایانه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌رله‌مان هه‌یه، به دوور ده‌زانرێت تا مانگى ئه‌یلوولى داهاتوو په‌رله‌مان بتوانێ كۆببێته‌وه.
ماڵپه‌ڕه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، زه‌قترین هۆكار ئه‌وه‌یه تا ئێستا ئه‌وه‌ى زانراوه 50 په‌رله‌مانتارى عێراق تووشبووى په‌تاى كۆرۆنان و یه‌كێكیشیان گیانى له‌ده‌ست داوه.
جگه له‌مه‌یش په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، ئاماده‌كردنى ته‌واوكاریى یاساى هه‌ڵبژاردن دوو تا سێ هه‌فته‌ى ده‌وێ، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان له‌م بارودۆخه‌دا ئه‌سته‌مه.