ئاژانسى ئاسۆشێیتد پرێس راپۆرتێكى له‌سه‌ر قه‌یرانه‌كانى عێراق كردووه، گوتوویه‌تى عێراقییه‌كان بۆ كێشه‌كانیان هیچ چاره‌یه‌كیان نییه ته‌نیا “نزاكردن” نه‌بێت.
له راپۆرتێكى ئاژانسه‌كه قسه له‌سه‌ر هاووڵاتیان عێراق كراوه، كه باسیان له‌وه كردووه له ترسى په‌تاى كۆرۆنا نا‌وێرن بچنه ده‌ره‌وه و له بێ كاره‌بایی و گه‌رمایش ناتوانن له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
راپۆرته‌كه باسى له‌وه كردووه، وێراى ئه‌وه‌ى گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه‌ى عێراق گه‌یشتووه‌ته 52 پله، ئه‌وا ئه‌م وڵاته به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى قووڵه‌وه ده‌ناڵێنێ.
له‌وانه قه‌رزى وڵاتانى له‌سه‌ره به تایبه‌تى ئێران كه داواى قه‌رزه‌كه‌ى ده‌كاته‌وه، جیا له‌مه‌یش به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت عێراق له قه‌یرانى دارایى ده‌ژیت.
له راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه، تا ئێستا چاره‌سه‌رییه‌كى خێرا بۆ كێشه‌كانى عێراق نییه، بۆیه قسه‌ى یه‌كێك له خه‌ڵكى عێراق كردووه‌ته‌وه ناونیشانى خۆى كه ده‌ڵێ، “هیچ چاره‌یه‌كمان نییه ته‌نیا نزاكردن نه‌بێت”