هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال دەخرێتەڕوو

0

ئەسعەد مورادی

قایمقامی شنگال رایدەگەیەنێت، ئاواره‌کانی شه‌نگال خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام ئاسته‌نگی قورس و دژوار تووشی ئه‌وان ده‌بێت.

خەڵکی شنگال و دەورووبەری لە ٣-٨-٢٠١٤، لە لایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە رووبەڕووی هێرش و پەلامار بویەوە و تاوانێکی گەورەی مورۆیی لەو ناوچەیە خوڵقا و بەهەزاران کەس ئارارە و زیاتر لە پێج هەزار کچ و ژنی ئێزدی لەو ناوچەیە رفێندران و هەزاران کەسی دیکەش کوژران. دواتر لە ١٤-١١-٢٠١٥ دا لە لایەن پێشمەرگەوە رزگار کرایەوە، بەڵام لەو کاتەوە تاکو ئێستا بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان نەگەراونەتەوە زێدی خۆیان.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، مەحما خەلیل، قایمقای قەزای شنگال، لەبارەی ‌هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئاواره‌كانی شه‌نگال بۆ زێدی خۆیانرایگەیاند: ئاواره‌کانی شه‌نگال خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، به‌ڵام ئاسته‌نگی قورس و دژوار تووشی ئه‌وان ده‌بێت، ئه‌وه‌شی بابه‌تی ئه‌منییه‌ و خزمه‌تگوزاری باش نییه‌. هەروەها ململانێی سیاسی هه‌یه‌، ڕێزگرتنی یاسا نییه،‌ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی عیراقی فیدراڵه‌ لیێ به‌رپرسه‌ به‌پێی ده‌ستوری عێراق.

مه‌حما خه‌لیل ئه‌وه‌شی دەشڵێت “ئاواره‌ی شه‌نگال له‌به‌ر سێ شتی گرنگ نه‌یانتوانیووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، یه‌كه‌م له‌به‌ر دینی پیرۆزی خۆیان، كه‌ ئێزیدی-ن دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی، كه‌ كوردن، سێیه‌م هۆكار له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌نگال ناوچه‌یه‌كی ستراتیژییه‌ ململانێیه‌كی سیاسی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه‌”.

مه‌حما خه‌لیل گوتیشی ”راسته‌ سه‌روه‌ری خاكی عیراق به‌پێی ده‌ستوری عیراق له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراڵی عیراقه،‌ به‌ڵام چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ده‌رفه‌ت و بیانوویان بۆ توركیا دروستكردووه‌ تا بێن چیای شه‌نگال به‌ فڕۆكه‌ بۆردومان بكه‌ن، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی شه‌نگال جینۆساید كراوه و‌ ماڵی وێران كراوه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بن توركیا به‌فڕۆكه‌ نایه‌ت بۆردومان بكه‌ن”.

هه‌روه‌ها قائیمقامی شه‌نگال ئاماژە بەوە دەکات، کە “وه‌ك قایمقام داوامان له‌ پاڕێزگاری موسڵ كرد، كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌سنوره‌كان نه‌هێڵێن، ئه‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی قایمقام نییه‌، كه ‌سنوری عیراق و سوریا له ‌شه‌نگال كۆنترۆڵ بكات. ئەوەشی خستەڕوو، کە له‌ مانگی 3-ی 2016 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای موسڵ و پارێزگاری موسڵ بڕیارییان دا، كه‌ داموده‌زگاكانی میری شه‌نگال له‌ ده‌ستی په‌كه‌كه‌وه‌ ڕاده‌ستی ئیداره‌ی شه‌نگال بكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان ڕێزی ئه‌و بڕیاره‌یان نه‌گرت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com