وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى رووداوى ئه‌شكه‌نجه‌دانى حامید سه‌عیدى مێرمنداڵه‌وه، به بڕیارى كازمى هێزى پاراستنى یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و دووباره دروست ده‌كرێته‌وه،
لیوا سه‌عد معن به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له لێدوانێكى كه له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاشكراى كردووه هێزى پاراستنى یاسا له به‌غدا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
لیوا سه‌عد روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌سه‌ر بڕیارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ده‌بێت و به چاودێرى وه‌زیرى ناوخۆ ده‌بێت.
ئه‌و هێزه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه دانراوه و به‌هۆى ئه‌وه‌ى له رۆژانى رابردوو مێرمنداڵێكیان به ناوى حامد سه‌عید ئه‌شكه‌نجه‌داوه، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بۆ هێزه‌كه ده‌رچووه و دووباره رێكده‌خرێته‌وه.
كازمى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازى له حامد سه‌عید كردووه و به‌ڵێنى پێداوه به یاسا سزاى ئه‌و كه‌سانه بدات كه ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه و سووكایه‌تییان پێكردووه.