شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، دوێنێ دووشه‌م هێرشێكى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر ناحیه‌ى مشاهه‌ده‌ى باكورى به‌غدا به‌ڵام زیانێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ سێشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى كردووه دوێنێ دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناحیه‌ى مشاهده كراوه، له دوو شوێنى جیاوازى ناحیه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى دووپاتى كردووه‌ته‌وه، هه‌ر دوو مووشه‌ك له‌لایه‌ن تیمى ئه‌ندازه‌یى هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، چونكه نه‌قیونه‌ته‌وه، بۆیه هیچ زیانێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
جێى سه‌رنجه شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى دره‌نگ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ى ئاشكرا كردووه، روونیشى نه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ى مووشه‌كه‌كانیان ئاراسته‌كراوه چیین.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هێرشى مووشه‌كى له عێراق بووه‌ته دیارده و وێراى ئه‌وه‌ى له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كرێت ئه‌و دیارده‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام تا ئێستا دیارده‌كه به‌رده‌وامه.