نوچەنێت
گەنجێک خۆی دەخنکێنێت و لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەمین حاڵەتی خۆکوشتنە لەم قەزایە.
ئەمڕۆ بەیانی سێ شەممە، ٤-٨-٢٠٢٠، گەنجێکی تەمەن ٢١ساڵ لە قەزای رانیە، خۆی دەخنکێنێت.
بەپێی لێدوانی بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، گەنجەکە لەماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە. پەڕاو لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەوە دووەمین حاڵەتی خۆکوشتنە لە رانیە.