نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: هەوڵی کڕینی ڤاکسینی کۆرۆنا دەدەن و لیژنه‌یه‌كیان بۆ ئەم مەبەستە پێکهێناوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٤-٨-٢٠٢٠، حازم جمێلی، بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگەیاند: لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ڤاكسینی كۆرۆنا، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیای وڵاتانی بریتانیا، ئه‌ڵمانیا، چین و ڕوسیا بکەن كه له‌ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنان.