نوچەنێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەو هەواڵانەی باس لە كۆبوونەوەی نێوان بەرپرسانی ئەمریكا و بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە نزیك قەندیل دەكەن دوورن لە ڕاستییەوە.
دوورۆژی رابردوو، دەنگۆی چوونی شاندێکی ئەمریکی بۆ قەندیل بڵاوبۆوە کە گوایە کۆبوونەوە لەگەڵ پەکەکە دەکەن.
گوتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریكا ڕاگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لە كۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریكا و بەرپرسانی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەکەکە) لە نزیك قەندیل دەكەن، ڕاست نین و كۆبوونەوەی لەو جۆرە ڕووی نەداوە.
بەپێێ هەندێ هەواڵی میدیایی، ئەو کاروانە ئۆتۆمبیلەی چووەتە قەندیل کەنەدی بوون، بۆ بەدواداچوونی چوار منداڵی رفێندراو بووە.