یەکگرتو: سیستەمی یەک بازنەیی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کوردە

0

سلێمانی

پەرلەمانتارێکی یەکگرتوی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سیستەمی یەک بازنەیی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کوردە و لە هەموو سیستەمەکانی دیکە باشترە بۆ کورد.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عيراق، ڕۆژی ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عيراق دیاریکرد و رایگەیاند، کە حکومەتەکەی سورە لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت و ئامادەن بۆ دابینکردنی پێداویستی و خەرجییەکانی هەڵبژاردن.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوجە، جەمال کۆچەر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە سیستەمی هەڵبژاردنی عێراق، ڕایگەیاند”ئەوەی کە لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق پێشنیار کراوە، سیستەمی فرە بازنەییە، بەپێی ئەو سیستەمەش هەر پارێزگایەک دەبێتە چەند بازنەیەک، ئەمە بۆ هەرێمی کوردستان کێشە نابێت، بەڵام ئەمە کێشە بۆ ناوجە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێم درووست دەکات. وادەکات بەشێک لە دەنگەکانی کورد لەو ناوچانە بفەتێت”.

سەبارەت بەو پرسیارەی ئایا کام سیستەمەیان بۆ کورد باشترە؟ جەمال کۆچەر، دەڵێت”سیستەمی یەک بازنەیی بۆ کورد لە هەموو سیستەماکانی دیکە باشترە، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، چونکە سیستەمی یەک بازنەیی وادەکات دەنگی کورد لەو ناوچانە بەفیڕۆ نەڕوات”.

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، گوتیشی”کێشەی گەورەی ئێستای کورد ئەوەیە، کە کورد پەرتەوازە بووە و کاتی ئەوە نەماوە قسە لەسەر ئەوە بکرێت کامە سیستەمی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کوردە، هەر لایەنێک لای خۆیەوە ئەوەی دەوێت کە چۆن بۆ ئەو باشە”.

جەمال کۆچەر، ڕاشیگەیاند”لەسەرەتادا کورد ڕازی نەبوون بەسیستەمی فرەبازنەیی، بەڵام بەداخەوە هەندێک سەرکردەی عەربی هاتنە لای هەندێک لایەنی سیاسی کورد و پێیان گوتن بۆچی ئێوە ڕازی نابن، ئەوانیش پێیان گوتبوون کە کورسییەکانیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان لەدەست دەدەن، ئیتر بە ڕێککەوتنی ژێر بەژێر بەڵێنی ئەوەیان بەو لایەنانە دابوو کە کورسییەکانیان بۆ دابین بکەنەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com