دوایین ڕاپۆرت لەبارەی عێراقەوە بڵاوکرایەوە

0

نوچە-ناس نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاو کردەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق، دوانیوەرۆی ئەمرۆ، ٣ی ئاگۆست لە ڕاگەیێندراوێکدا، دوایین ئاماری توشبووان و گیان لەدەستانەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ حاڵەتی توشبوون تۆمار کراوە و ٦٦ توشبووش مردون.

بە هەژمار کردنی ئەم ئامارانە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە هۆی کۆرۆناوە مروون گەیشتۆتە ٤ هەزار و ٩٣٦ کەس.

هەروەها  کۆی حاڵەتەکانی توشبوون،  گەیشتۆتە  بە ١٣١ هەزار و ٨٨٦  کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com