كۆشكى سپى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نى پیران ره‌زامه‌ندى داوه بۆ ئه‌وه‌ى هاله جه‌ربۆ ببێته دادوه‌رى فیدڕاڵى كه له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه كاندید كراوه و مه‌سیحیه و خه‌ڵكى تلكیفى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، ئه‌و كچه له خێزانێكى كلدانى- مه‌سیحى له تلكیف له ساڵى 1971 له دایكبووه و دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى چووه‌ته ئه‌مریكا و له‌وێ گه‌وره بووه.
یه‌كه‌مجار له زانكۆى میشگان كارگێرى خوێندووه و دواتر له زانكۆى واین ستیت دكتۆراى له ماف وه‌رگرتووه، ماوه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتى له بوارى دادوه‌رى هه‌بووه ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى دادوه‌رى بووه له میشگان و ماوه‌یه‌كیش مامۆستاى زانكۆى ئۆكلاند بووه.
تلكیف شارۆچكه‌یه‌كى ده‌شتى نه‌ینه‌وه‌یه و كه له چوارچێوه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمه، ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراق.
پێشتر چه‌ندان ژن له ره‌چه‌ڵه‌كى جیاواز به‌رپرسیارێتی باڵایان له حكوومه‌تى تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كانى پێشووترى ئه‌مریكا وه‌رگرتووه.