ئیسرائیل هۆشداری دەداتە حەسەن نەسروڵلا

0

نوچە-سپۆتنیک

وەزیری بەرگری ئیسرائیل، پەیامێکی هۆشدارئامێز ئاراستەی سەرۆکی حزبولڵای لوبنان دەکات.

بنی گانتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمڕۆ دووشەممە،٣ی ئاگۆست بە توندی هۆشداری دایە حەسەن نەسرولڵای سەرۆکی حزبولڵای لوبنان.

لەم پەیامەدا، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، بە حەسەن نەسرولڵا دەڵێت وریابە هێڵە سورەکان نەبەزێنێت.

بە گوتەی گانتس، ئەگەر حزبولڵای لوبنان هێڵە سورەکان ببەزێنێت، لە گەل وەڵامیکی توند بەرەو ڕوو دەبێتەوە.

گانتس هەروەها ڕایگەیاند: حەسەن نەسرولڵا بەرامبەر بە هەموو هێرشێک بەرپرسیارە کە بکرێتە سەر ئیسرائیل.

کەناڵی جەزیرە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، کە تەل ئەبیب هیچ پلانێکی بۆ دەستپێکی شەرێکی ناوچەیی نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com