وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رژێمى سووریا له به‌یاننامه‌یه‌ك رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و هه‌سه‌ده بۆ ده‌رهێنانى نه‌وتى رۆژئاواى كوردستان به “دزیى” وه‌سف ده‌كات و له دژى ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئاژانسى ساناى سوورى كه به زمانحاڵى رژێمى سووریایه، ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له دژى رێككه‌وتنى ئه‌مریكا و كورد وه‌ستاوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه رێككه‌وتنه‌كه به “دزیى” وه‌سف كراوه و ده‌ڵێ، “كۆمارى عه‌ره‌بى سووریى ئه‌م رێككه‌وتنه به پوچه‌ڵ ده‌زانێ و هیچ به‌هایه‌كى یاسایى نییه و پێشیلكاریى ئه‌مریكایه له دژى سه‌روه‌ریى خاكى سووریا”.
رۆژى پێنجشه‌مى رابروو به‌رپرسانى ئه‌مریكا ئاشكرایان كرد، كۆمپانیایه‌كى ئه‌مریكى رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌رى رۆژئاواى كوردستان كردووه، بۆ پێشخستنى كه‌رتى نه‌وت له ناوچه‌كه.