شرۆڤه‌كارێكى به‌ناوبانگ باس له رۆڵى كورد ده‌كات له یارییه‌كانى رووسیا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ده‌ڵێ، هه‌موو كاتێك رووسیا كوردى وه‌ك كارتێكى فشار به‌كارهێناوه، ئێستایش بۆ مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌یان له ئه‌مریكا بایه‌خیان پێ ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كورد هه‌ندێك جار له یارییه‌كانى رووسیا سوودمه‌ند ده‌بێت.
ئانا برۆچیڤیسكیا له ماڵپه‌ڕى په‌یمانگه‌ى واشنتن وتارێكى درێژى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى كورد و رووسیا بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له مێژووى ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رووسیا هه‌میشه له دۆسیه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بیر له بوونى كورد ده‌كاته‌وه، به‌ڵام زۆرجار بۆ مه‌به‌سته‌كانى خۆى به‌كارى ده‌هێنێ.
ئه‌و وتاره‌ى ئانا له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى گرنگى جیهانى به بایه‌خه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تاى نووسینه‌كه باس له‌وه ده‌كات مێژووى كورد و رووسیا بۆ سه‌رده‌مى كاترینى مه‌زن ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و كاته‌دا و دواتریش رووسیا بۆ مه‌به‌ستى خۆى له‌دژى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى و سه‌فه‌وى كوردى به‌كارهێناوه. به تایبه‌تى له داگیركارییه‌كانى قه‌وقازدا به ته‌واوى كوردانى ئێزدى بوونه‌ته لایه‌نگرى رووسیا.
ئانا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه له مێژوودا كورد هه‌میشه وه‌ك پارێزه‌رى مافه‌كانیان سه‌یرى رووسیایان كردووه، به تایبه‌تى له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، هه‌رچه‌نده دواتریش وێراى هاوكاریكردنى كورد، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه دوور نه‌بووه له سته‌مى رووسیا به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت ئه‌و سته‌مه‌ى جۆزیف ستالین كردوویه‌تى.
دواتر به خێرایى ئانا باس له چه‌ندان قۆناغى مێژووى ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى وێنه‌یه‌كى په‌یوه‌ندى نێوان كورد و رووسیا ده‌ربخات تا به‌و كاته ده‌كات كه رووداوه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى له‌و ناوچه‌یه روویداوه.
ئانا ده‌ڵێ، “ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانى باڵاى تر هه‌میشه دووپات له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى مێژوویى و تایبه‌تى رووسیا به نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌كه‌نه‌وه و ستایشى ئازایى ئه‌وان ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى چاره‌نووسى سه‌خت و تیرۆر”.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و نووسه‌ره دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به‌رپرسانى رووسیا به دووفاقى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن، بۆ نموونه ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر به ره‌زامه‌ندى رووسیا نه‌بووایه ئه‌و توركیا هێرشى نه‌ده‌كرده سه‌ر عه‌فرین و ناوچه كوردییه‌كانى تر.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا له به‌رانبه‌ر ریفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان رووسیا بێلایه‌ن بووه، كه‌چى ئه‌وه به بیر خوێنه‌ر ده‌هێنێته‌وه، ئه‌مریكا كه خۆى به دۆستى كورد ده‌زانێ كه‌چى دژایه‌تى ریفراندۆمى كرد، به‌ڵام رووسیا به بابه‌تێكى ناوخۆى عێراقى زانى، له دواى ریفراندۆمیش كه كورد پێویستى به سه‌رچاوه‌ى دارایى هه‌بوو ئه‌وا رووسیا به پێچه‌وانه‌ى وڵاتانى تر كارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه و كۆمپانیاى روسنه‌فتى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه.
ئانا ده‌ڵێ سیاسه‌تى رووسیا ئێستا ئه‌وه‌یه كورد له ئه‌مریكا دوور بخاته‌وه، له سووریا كاتێك ره‌زامه‌ندى داوه تورك هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوا به‌ڵام هه‌وڵیشى داوه هێزه كوردییه‌كان دانوستاندن له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د بكه‌ن، ته‌نانه‌ت سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌مریكا به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه گوایه ئه‌م دانوستاندنه تێكده‌دات.
نووسه‌ر باس له‌وه‌یش ده‌كات هه‌ندێك جار رووسیا بێده‌نگى له‌و سته‌مانه ده‌كات كه له كورد ده‌كرێن، نموونه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى كه به‌م دواییه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام ده‌بێت كورد ئه‌وه‌یش بزانێ كه رۆژئاوا هه‌میشه جێى متمانه نییه.