ناوچە كوردستانییەكان لە مەترسی داگیركاری دان

0

شلێر سەعید 

رۆژی شەممە (2-8-2020) ژمارەیەك عەرەبی ھاوردە بە پاڵپشتی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ھێندرانە سنووری داقوق، ھەوڵدەدەن لەسەر زەوی ھاوڵاتییانی كورد نیشتەجێیان بكەن و كێشە دەكەوێتە نێوان ئەوان و دانیشتوانی ناوچەكە، بەوهۆیەشەوە شەڕ و ئاڵۆزی دروست بووە. دانیشتوویەکی ئەو گوندە دەڵێت ”بەهۆی ئەوەی كورد لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەسەڵاتی نەما پێشمەرگە لەوناوچانە نەماون كورد بێ كەس بووە”.

مەڵبەندی 16ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن ڕایگەیاند، عەرەبی هاوردە بە هاوکاریی سوپای عێراق هاتوونەتەوە سنووری داقووق و خورماتوو، سوپای عێراق تەقەی بەسەر دانیشتووانی كوردی ناوچەكەدا كردووە.

 لە دوا كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لیژنەی ناوچە كوردستانیەكان راپۆرتێكیان پێشكەشی پەرلەمان كرد سەبارەت بە كێشەو گرفتەكانی لەم ناوچانە ڕودەدەن ، و بەپێی ڕاپۆرتەكەیان دۆخی كەركوك لە مەترسی دایە ، و جوان ڕۆژ بەیانی سەرۆكی لیژنەكە دەڵێت، چارەسەری سەركی ئەوەیە پێشمەرگە بگەڕێتەوە و پاشان لەڕوی یاساییەوە و جێ بەجێ كردنی مادەی 140 ئەو كێشانە چارەسەر بكرێن.

تا ئێستا چوار دانیشتن كراوە لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری عێراق ، بۆ گەرانەوەی پێشمەرگە و بەپێی ئەو گفتوگۆیانەی كراون لە كۆبونەوەكگان لێك تێگەیشتن هەیە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانیەكان، هەرچەندە بەربەست و هەیە و لایەنی توركمانی عەرەب ڕازی نین.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، لەم بارەوە ئاكۆ غازی، دانیشتوی گوندەكە بە نوچەی ڕاگەیاند: ئێمە دانیشتوی گوندی حەفتەغارین لە دوزخورماتوو، نزیكی 20 خێزانی عەرەب دەبن هاتوون دەیانەوێ‌ لەسەر زەوی و زاری ئێمە نیشتنەجێ بن و ئەوانە عەرەبی وافدینی پێدەڵێن، كە لە ساڵی 1975 سەدام هاوردنی بۆ تەعریب كردنی ناوچە كورد نشینەكان، لەدوای نەمانی سەدام لە 2003 ئەوان ڕۆشتنەوە شوێنی خۆیان لەسەر ڕەزامەندی خۆیان.

گوتیشی، ئێستا راكان جبوری، پارێزگای كەركوك بە وەكالەت، نوسراویان بۆ دەكات و دەیان هێنێتەوە؛ نزیكەی  بیست فۆرد و چەندین هەمەر و شورتەی ئیتحادیان لەگەڵە، هاوكاریانن. ئێمەش كە چەكمان پێ نییە ناتوانین بەرەوڕوویان ببینەوە.

ئاكۆ ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی كورد لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە دەسەڵاتی نەما پێشمەرگە لەوناوچانە نەماون كورد بێ كەس بووە، بۆیە ئەوان بوێری دەكەن بێن لەسەر خاكی ئێمە نیشتەجێبن لەدوای 16 ئۆكتۆبەرەوە بەهەمو شێوەك هەوڵدەدەن بێنەوە. 

ئەو كوردەی ناوچەكە دەڵێت، ئێمە گرێبەستمان هەیە لەگەڵ حكومەت دەشڵێت، گرێبەستی ساڵی 1970مان هەیە تا 2020 و كەسمان هەیە ئێستا وا گرێبەستەكەی نوێكردۆتەوە و هەمو ساڵ كرێ دەدەین و حكومەت باش دەزانی ئەوە زەوی كشتوكاڵێن و ئێمە گەنمی لێ دەچێنین.

هاوكات بەپێی نوسراوێكی فەرمی پارێزگاری سەلاحەدین داوای گەڕانەوەی ئەو عەرەبانەی كردوە و قایمقامی قەزای خورماتوویش به وردی و به بەڵگە وەڵامی داوته، كە ئەو عەرەبانە هیج مافێكیان نییه له سەر ئەو زەویانە  و ئەوە موڵكی كوردە نەك ئەو عەرەبانە و نابێت رێگا بدرێت بەو عەرەبانه، چونکە هاوكات دەبنه كێشه بو سنورەكە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com