هه‌ر یه‌كه له محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى قیواى سوننى، له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌و واده‌یه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیار كراوه، داوا ده‌كه‌ن زووتر ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در و هاوپه‌یمانى فه‌تح، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند ئه‌و واده‌یه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیاركراوه، دره‌نگه و ده‌بێت زۆوتر ئه‌نجام بدرێت.
عامرى پێشنیارى كردووه، له‌سه‌ره‌تاى مانگى نیسانى داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت، به‌ر له عامریش محه‌مه‌د حه‌لبووسى داواى كردبوو هه‌ڵبژاردنه‌كه زووتر بكرێت، نه‌وه‌ك شه‌شى حوزه‌یرانى كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكوومه‌ت دیارى كردووه.
كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك لایه‌نى سیاسى تر گومان ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته زووتر بكرێت، به‌هۆى نه‌بوونى تواناى مادى و لوجیستى و خراپى بارودۆخى ئابوورى و سیاسى و ته‌ندروستى عێراق.