نوچە-ڕۆیتەرز
بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی جیهانی، کە سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەم پەتایە ١٨ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
دوایین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا تا کاتژمێر ١:٣٠-ی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئاگۆست، تۆمار کراوە.
هەروەها ژمارەی حآلەتەکانی مردن بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا، نزیک لە ٦٨٩ هەزار کەسە.
ئەمریکا لە رووی ژمارەی تووشبووان و قوربانیان، پلەی یەکەمی جیهانی هەیە.