نووسینگه‌ى كازمى و فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى توركیا، ئاشكرایان كرد ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه و باسى به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندى نێوانیان كردووه.
نووسینگه‌ى مسته‌فا كازمى له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، كازمى و ئه‌ردۆغان جه‌ژنه پیرۆزه‌یان له یه‌كتر كردووه و باسى په‌یوه‌ندى دووقۆڵیان كردووه و كازمى هیواى سه‌قامگیرى و پێشكه‌وتنى بۆ گه‌لى تورك خواستووه.
ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركیش به یه‌ك دێر باسى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى كازمى كردووه، فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى توركیا ئاشكراى كردووه، جگه لهكازمى ئه‌ردۆغان جه‌ژنه پیرۆزه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند سهرۆكیكى تر كردووه.
ئه‌مه دووه‌م په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌ردۆغان و كازمى ده‌بێت كه له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى كراوه، به‌ڵام نووسینگه‌ى هه‌ر دوولا باسى ئه‌وه‌یان نه‌كردووه، هه‌ر دوو سه‌رۆك باسى كێشه‌ى نێوان توركیا و عێراقیان كرد بێ.
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان كێشه‌ى گه‌وره له نێوان توركیا و عێراق دروست بووه. له‌وانه هێرشه به‌رده‌وامه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و كێشه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله و فوڕات له‌لایه‌ن توركیا، كێشه‌ى ڤیزا و چه‌ندان كێشه‌ى تر‌ى ئابوورى.