وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند له مانگى رابردوو (تهمووز) رۆژانه‌ى بڕى دوو ملیۆن و 763 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده كرده‌وه و كۆى داهاته‌كه‌ى سێ ملیار و 487 ملیۆن دۆلار بووه.
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كى ئاب، داهاتى نه‌وتى مانگى رابردووى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، ته‌نیا له كێڵگه‌كانى باشوورى عێراق بڕى دوو ملیۆن و 668 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه هه‌نارده كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كۆى داهاتى مانگى رابردووى نه‌وت سێ ملیار و 487 ملیۆن دۆلار بووه.
تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش به 40 دۆلار و 70 سه‌نت دیاركراوه.
به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا نرخى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى جیهان دابه‌زیوه، ئه‌مه‌یش راسته‌وخۆ كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر ئابوورى عێراق، چونكه ئه‌م وڵاته به رێژه‌ى 95% ى دابینكردنى بودجه‌كه‌ى پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێ.