نوچە-بغداد الیوم
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمرۆ شەممە ١ی ئاگۆست، دوای ئەوەی پشتڕاستی کردەوە، کە ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرزبوونەوە دایە، زەنگی مەترسی لێدا.
حازم الجمیلی، جێگری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەم بارەوە گوتی: بە پێچەوانەی پێشبینی و چاوەروانییەکان، ڕێژەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدانەکان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە تا دی بەرز دەبێتەوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بە پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان.
بە گوتەی جێگری وەزارەتی تەندروستی عێراق، تەنها لە رۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە و ئەمەش زەنگی مەترسییە بۆ سەر عێراق.
جێی ئاماژەیە ڕۆژی ڕابردوو ٧٠ تووشبووی دیکە لە عێراق گیانیان لە دەستدا.